خبر 2018-07-17 11:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستگیر کردنی 17 ئەندامی هەدەپە لە ئەستەمبۆڵ

بەشی تورکیا- هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا 17 ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەوان دوو پەرلەمانتاریان بەهۆی بەشداری کردنیان لە پرسەیێکدا دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داواکاری گشتیی کۆماریی لە شاری ئامەد، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک مووسا فه‌ریس ئۆغڵوڵاری و ره‌مزیه‌ تۆسون نوێنەرانی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکرد بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌ست پێکرد.

هۆکاری بڕیارەکەی داوکاری گشتیی تورکیاش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو دوو پەرلەمانتارە بەشدارییان لە پرسه‌ی مه‌همه‌ت یاکشر به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ریای ڕه‌شی پەکەکەدا کردووە کە لەئاکامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا کوژرا.

مەهمەت یاکشر یەکێک بوو لەو سەرکردانەی پەکەکە کە ناوی له‌ لیستی سووری داواکراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا بوو.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.