هه‌ندێک له لایه‌نه دۆڕاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن په‌ره به خۆپیشاندانه‌کان ده‌ده‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دیری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌دا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت به‌ره‌و حیزبه سیاسییه دۆراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن درێژ ده‌کاته‌وه بۆ په‌ره‌پێدان به خۆپیشاندانه ناڕه‌زایییه‌کانی خه‌ڵک له پارێزگاکانی باشووری عێراق و ده‌شڵێت: له‌وه‌ته‌ی هه‌ندێک له سه‌رکرده‌ی خۆپیشانده‌ران ژماره‌یێک که‌سایه‌تیی نفووزییان له ناو خۆپیشانده‌راندا بینیوه له خۆپیشاندان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
به‌دیری وتیشی: حیزبه سیاسییه دۆڕاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن نه‌یتوانیوه به بیانووی ته‌زویر و ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن و داوای خزمه‌تگوزاریی باشتر خه‌ڵک بورووژێنن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: خۆپیشاندانه‌کان له ناوچه‌گه‌لێکی دیاریکراودا ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات خۆپیشاندانه‌کان کۆتایی پێدێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران