ئه‌مریکا بۆ فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی پاتریۆت دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تینا کیادانۆڤ له لێدوانێکدا ئاماژه به دانووستانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بازرگانیی جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خه‌ریکه له‌گه‌ڵ تورکیا دانووستان ده‌کات. ئه‌و دانووستانانه له‌سه‌ر فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی پاتریۆت بۆ تورکیا وه‌ک جێگره‌وه‌یێک بۆ سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسییه که تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر کڕینی ئه‌و سیسته‌مه ڕێککه‌وتوون.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که له مانۆڕێکی سه‌ربازیی هێزی ئاسمانی له به‌ریتانیادا قسه‌ی ده‌کرد وتیشی: کڕینی سیسته‌می به‌رگریی ڕووسیا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه جێی نیگه‌رانییه و بۆ دانانی جێگره‌وه‌یێک بۆ ئه‌م بابه‌ته خه‌ریکین له‌گه‌ڵ تورکیا دانووستان ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران