به بۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق كه‌م ده‌بێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عێراق، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته كه‌م ده‌بێته‌وه و ڕۆژانه دوو ملیۆن و 748 هه‌زار به‌رمیل ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی غه‌دپرێس له سه‌رچاوه‌یێكی به‌نده‌ره‌كانی به‌سره بڵاوی كرده‌وه: تێكڕای هه‌نارده كردنی نه‌وتی خاو له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشووره‌وه 2 ملیۆن و 748 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردوووه له ئێستادا توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له یه‌ک كاتژمێردا، 114 هه‌زارو 500 به‌رمیله و ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه‌متره به‌راورد به ڕۆژانی به‌ر له ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران