ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا:
پچڕانی ئینته‌رنێت له عێراق بۆ ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کان نالۆژیکانه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ پچڕانی ئینته‌رنێت و فیلته‌ری هه‌ندێک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به کارێکی نالۆژیکانه وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جهسوومه ئه‌زیر جاوی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: پچڕانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه که به ئامانجی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کان ئه‌نجام درابوو کارێکی نالۆژیکانه‌یه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ داواکاریی ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران به تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار به‌راورد بکات و ده‌شڵێت: به‌غدا ده‌بێ هه‌رچی زووتر هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندان و ڕێگری له هاتنی هه‌ندێک که‌سی نفووزی بۆ ناو خۆپیشانده‌ران چڕ بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران