فواد مەعسووم جەخت لەسەر تێکۆشان بۆ دابین کردنی داواکاریی خۆپیشاندەران دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی سەرۆک کۆماری عێارق ئەمڕۆ بەیانی بە دەر کردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند کە دوێنە فواد مەعسووم لەگەڵ شاندێکی عەشایر و کەسایەتییە باڵاکانی پارێزگای بەسرە بە سەرۆکایەتیی عەبدوسەلام مالیکی کۆ بووەتەوە و دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ئەو پارێزگایەیان تاوتوێ کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هەروها هاتووە: چەند ناوچەیێکی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایی هاوڵاتیانیان بە خۆوە بینیوە کە زۆربەیان بێکار و بێ دەرامەتن و داوای دۆزینەوەی دەرفەتی کار و دابین کردنی خزمەتگوزاریی و چاک کردنی باری ئابووریی و گوزەرانیان دەکەن، سەرباری ڕەت کردنەوە و بەگژاچونەوەی دیاردەکانی گەندەڵیی و کەموکورتییەکان لە هەموو بوارەکاندا.
ئەو ناڕەزاییانە پەرەیان سەند و هەندێک کات گەیشتە ئەوەی هەندێک خۆپیشاندەری دیاریکراو هەڵبکوتنە سەر دامەزراوەکانی نەوت لە پەترۆڵە جاڕەکانی گوڕنە و ئاگر تێبەردانی بینا و موڵک و ماڵی حکوومیی و ئۆفیسی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت، ڕووبەڕووبوونەوەکانیش بریندار و بەرکەوتوی تریان لێکەوتەوە لە نێو هاوڵاتیانی بێ دیفاعدا.
لە کاتێکدا داوا لە هەمو رۆڵەکانی گەلمان بە تایبەتیی خۆپیشاندەرانی ناڕازیی دەکەین هێمنی و پابەند بوون بە قانوون و دان بەخۆدا گرتن و زیان نەگەیاندن بە بیناو موڵک و ماڵی حکوومەت و ئۆفیسی کۆمپانیاکانی نەوت بخەنە سەرو هەرشتێکی ترەوە و هەر دەستدرێژیی کردنە سەر کارمەندانی عێراقیی و بیانیی ئیدانە دەکەین، داواش لە دەسەڵاتدارانی ئەمنیی دەکەین لێکۆڵینەوەی بە پەلە بکەن لەبارەی هەرزیاد ڕەوییێک و لێپێچینەوەی کەمتەرخەمییەکان، هاوکات داوا لە حکوومەتی خۆجێی لە پارێزگاکە و حکوومەتی فیدراڵیی دەکەین کاری جدیی و بەپەلە بکەن بۆ بەدەنگەوە چوونی داخوازی ڕەوای خۆپیشاندەران و گرتنە بەری هەنگاوی جدیی و پراکتیکیی بۆ چاک کردنی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتیی کارەبا، ئاوی خواردنەوە، تەندروستیی، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە هاوڵاتیانی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە بێزار و وەڕس کردوە.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران