خبر 2018-07-16 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دەرەوەی تورکیا:

دەستپێکردنی کاری هەواڵگری بۆ فەتۆچییەکان لە لایەن FBIەوە لای ئێمە گرینگە

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویەتی دەستپێکردنی کاری هەواڵگری بۆ فەتۆچییەکان لە لایەن FBIەوە بەهەند وەردەگرین.

کوردپرێس:

مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەورووپا نەیتوانیوە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لەبارەی بەرپەرچدانەوەی فەتۆچییەکان جێبەجێ بکات بەڵام لەبارەی ئەمریکاشەوە لەم 5-6 مانگەی دواییدا هەندێک جموجووڵ کراوە و بەتایبەت دەستپێکردنی کاری هەواڵگری بۆ فەتۆچییەکان لە لایەن FBIەوە بەهەند وەردەگرین.

ناوبراو زیادی کرد: سێ تیمی هاوبەش بۆ هاوکاریی نێوان ئەمریکا وتورکیا پێکهاتووە و ڕۆژی هەینی دەستەی مافی ئەو دوو وڵاتە بە مەبەستی باس کردن لە سەر دۆسییەی فەتۆچییەکان لە ئەنقەرە دیداریان کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە ئەمریکا کرد بە ڕوونی وەڵامیان بداتەوە و وتی: بەڕوونی داوامان کردووە فەتحوڵڵا گولەن ڕادەستی تورکیا بکرێت تەنانەت ئەردۆغانیش لە دانیشتەکەی لووتکەی ناتۆدا بە ڕروونی ئەو داوایەی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.