خبر 2018-07-16 04:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری نەجەف: شارەکە ئارامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لوی یاسر پارێزگاری نەجەف دەڵێت دۆخی نەجەف سەقامگیرە و شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکاندایە و یاسای قەدەغەی هاتوچۆش لە ئارادا نییە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا دووبارە فرۆکەخانەی نەجەف دەکرێتەوە .

کوردپرێس:

لوی یاسر پارێزگاری نەجەف لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا نەجەف ئارامە و شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکاندایە. بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان مافی هەمووانە، بەڵام نابێت ببێتە هۆی هێرشکردنە سەر دامو دەزگاکانی حکوومەت و داخستنی فرۆکەخانەی پارێزگاکە.

پارێزگاری نەجەف ڕایگەیاند، بەمەبەستی گەیاندن و چارەسەرکردنی خواستەکانی خۆپیشاندەران، وەفدێک لە شێخ و گەورەکانی نەجەف سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.

پارێزگاری نەجەف ئەوەشی خستە ڕوو، لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێک لە شێخ و گەورەکانی پارێزگاکە بەمەبەستی گەیاندن و چارەسەرکردنی خواستەکانی خۆپیشاندەران دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدەن و کێشەکانی کارەبا و ئاو و بێ کاری هاوڵاتیان دەخەنەڕوو.

ماوەى هەفتەیێکە شەقامە گەرمەکانى شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق، پڕ بوون لەو خۆپیشاندەرانەى کە داواى دابینکردنى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بە چەک و گازى فرمێسکڕێژ وەڵامیان دەدەنەوە.

لەگەڵ وەڵامدانەوەى توندیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توڕەیی خۆپیشاندەران زیاتر دەبێت و ئاماری دژبەیەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو خۆپیشاندانانە خراونەتە ڕوو. بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی تا ئێستا لە میسان و بەسرە و نەجەف و ناسریە نزیکەى ٢٠ خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەى ١٥٠ کەسى دیکەش برینداربوون.

*لە تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.