خۆپیشاندان له ناسریە و به‌سره و نه‌جه‌ف ده‌ستی پێکرده‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ی ته‌مووز خۆپیشاندان له شاری به‌سره و نه‌جه‌ف به شێوه‌یێکی به‌رفراوان ده‌ستی پێکردوووه.
خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره له به‌رده‌م بینای پارێزگا کۆبوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه به غازی فرمێسک‌ڕێژ هێرشیان کراوه‌ته‌سه‌ر و به‌و هۆیه‌شه‌وه به ده‌یان خۆپیشانده‌ر بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
خۆپیشانده‌رانی به‌سره له چه‌ند لایێکه‌وه چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگاوه و هێزه ئه‌منییه‌کانیش ڕێگریان لێده‌که‌ن و هێزه ئه‌منییه‌کانی به‌سره ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران هێرشیان بکه‌نه سه‌ر وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و که‌می ئاو و کاره‌باوه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه خۆپیشاندان له شاره‌کانی باشووری عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه و له هه‌ندێک شاریش توندوتیژی دروست بوووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یێک که‌س کوژراون و بریندار بوون و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه حکوومه‌تی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له به‌سره ڕاگه‌یاندوووه و نزیکه‌ی ٣٠ هه‌زار سه‌ربازی له‌و شارانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان تێدایه بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران