خبر 2018-07-14 11:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی ڕەوتی سەدر لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی بەسرە دیدار دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاڵێوراوی ئیئتیلافی سائێروون لە هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانیی عێراقدا وتی: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی ڕەوتی سەدر بەمەبەستی دانووستان لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی بەسرە سەردانی ئەو پارێزگایە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رامی سەکینی لەگفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ مربد-ی عێراق زیادی کرد: بڕیارە شاندێکی ڕەوتی سەدر بەمەبەستی دانووستان لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی بەسرە و تاوتوێی داخوازییەکانیان و ئاگادار کردنەوەی موقتەدا سەدر لەو داخوازییانە سەردانی پارێزگای بەسرە بکەن.

سەکینی وتیشی: شاندەکەی سەدر ئامادەیە لەگەڵ هەموو نوێنەرانی خۆپیشاندەران گفتوگۆ بکات و داخوازیەکانیان تاوتوێی بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.