پڕۆسەى ژماردنەوەى دەستیى دەنگەکان لە دهۆک دەستی پێ‌کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پڕۆسەى ژماردنەوەى دەستیى دەنگەکان لە دهۆک، دەستی پێ‌کرد و هه‌ر چوار لایەنى هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو بایکۆتى پڕۆسەکەیان کرد.
کوردپرێس: پەیامنێرى خه‌ندان رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە، پڕۆسەى ژماردنەوەى دەستیى دەنگەکان لە دهۆک دەستی پێ‌کرد، بەڵام چوارلایەنه ناڕازییه‌كه هیچ نوێنەرێکیان نە ناردووە بۆ چاودێری کردنى پڕۆسەکە و بایکۆتیان کردووە.
دوێنێ پرۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان له هه‌ولێر كۆتاییى هات و بڕیاره دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌كه له ته‌واوى عێراق، ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یێندرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران