خبر 2018-07-14 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان پشتیوانیی بۆ خۆپیشاندەرانی بەسرە دەربڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرە دەربڕی کە چەند ڕۆژێکە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

کوردپرێس:

عەبدولمەهدی کەربەلائی نوێنەری مەرجەعیەت لە وتاری ئەم هەینییەدا لە کەربەلا وتی "پارێزگای بەسرە لەم ڕۆژانە خۆپیشاندانی جەماوەری بەخۆوە دەبینێت، کە گوزارشت لە کێشە و ناسۆری ئەو هاووڵاتییانە دەکات بە دەست کەمی ئاو و کارەبا و خراپی خزمەتگوزاری تەندروستی و بڵاوبوونەوەی بێکارییەوە".

ناوبراو وتیشی "پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕین لە داواکانیان و هەست بە چەرمەسەرییەکانیان دەکەین و هەست بەو کەمتەرخەمییە دەکەین کە لەلایەن بەرپرسانی پێشو و ئێستاوە بەرامبەریان کراوە".

هەروەها مەرجەعیەت لە وتاری ڕۆژی هەینیدا دەڵێت، جێی قبوڵ نییە ئەم پارێزگا دەوڵەمەندە، بێبەشترین ناوچەی عێراق بێت.

داواشی لە خۆپیشاندەران کردووە موڵک و ماڵی گشتی بپارێزن و دەستدرێژی نەکەنە سەریان، ڕێگەش بە کەسانی خاوەن بەرژەوەندیی تایبەت نەدەن ئەو کارە بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە هاووڵاتیانی بەسرە خۆپیشاندانیان دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی گشتی و بێکاری دەست پێکردووە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی خۆپیشاندەران گەیشتە ئەو شارە.

*لە تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.