خبر 2018-07-14 04:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیێکی پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی هەینی بۆ جاری چەندەم فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیێکی پارێزگای دهۆکیان کرد و زیانەکان تا ئەم کاتە ئاشکرا نەکراون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، شەوی هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ جار بۆردومانی گوندەکانی نیروە و رێکانیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ کردووە و تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.

هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون ناوچەی گەشتوگوزارین و لە ڕۆژانی پشوودا خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێدەکەن.

ئەوەشی خستە ڕوو، لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی سنووری قەزای ئامێدیدا دەسووڕێنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار بۆردومانی سنورەکانی ئامێدی و برادۆستیان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.