خبر 2018-07-14 03:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەدر پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی بەسرە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند رۆژێکە خۆپیشاندان بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە بەتایبەت پارێزگای بەسرە و لە نوێترین هەڵوێستیدا سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند: رێگە نادەین هێرش بکرێتە سەر خۆپیشاندەرە ستەملێکراوەکان.

کوردپرێس:

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی: "رێگە نادەین هێرش بکرێتە سەر خۆپیشاندەرە ستەملێکراوەکان و ئومێدواریشین خۆپیشاندەران پارێزگاری لە موڵک و ماڵی گشتی بکەن کە موڵکی گەلە نەک گەندەڵکاران".

توویتەکەی سەدر لەدوای تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکانی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق دێت کە دژ بە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە ئاو و کارەبا و کەمیی دەرفەتی کار بەرپا بوون.

سەرەتای خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای بەسرەوە دەستی پێکرد، دواتر پارێزگاکانی میسان، زیقار و نەجەفی گرتەوە. مەرجەعییەتی شیعەش هەڵوێستی خۆیان لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە دەربڕی و عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق، پشتیوانی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەکات و داواشیان لێدەکات، رێگەنەدەن کەسانی هەلپەرست بچنە ریزەکانیانەوە و ئاراستە خۆپیشاندانەکان بەرەو خراپە بگۆڕن.

خۆپیشاندەرانی بەسرە دژ بە کۆمپانیاکانی نەوت وەستان کە بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی بێکاری ناویان دەبەن و رایانگەیاند: کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە کێڵگە نەوتییەکان، دەستیان بەسەر سەرجەم دەرفەتەکانی کاریاندا گرتووە و دانیشتووانی پارێزگاکانی عێراق بێکار ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.