نووری مالیکی: فراکسیۆنه گه‌وره‌که‌ی په‌رله‌مان پێکهێنرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕای‌گه‌یاند: له ئێستادا فراکسیۆنه گه‌وره‌که‌ی په‌رله‌مان پێکهاتوووه و پاش پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراقه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ورده‌کارییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مالیکی سکرتێری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی دیدارێکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی پارێزگای به‌سره کردوووه و له‌و دیداره‌دا هۆشداری داوه ئه‌گه‌ر مافی حیزبی ده‌عوه له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بسێندرێته‌وه ئه‌وه ناهێڵێت دیکه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانیش ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن.
جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق وتیشی: ئێستاکه له عێراق فراکسیۆنه گه‌وره‌که‌ی په‌رله‌مان پێکهاتوووه و پاش پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراقه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ورده‌کارییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌سرار میدیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران