نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یێک له‌سه‌ر سه‌فه‌ری عه‌بادی بۆ برۆکسل بڵاو ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی برۆکسل پایته‌ختی به‌لجیکای کردوووه به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆنگره‌ی هاپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 11ی تهمووز نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به سه‌فه‌ری عه‌بادی بۆ برۆکسل کرد و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: عه‌بادی له په‌راوێزی کۆنگره‌که چاوی به ژماره‌یێک له لێپرسراوانی ناتۆ و وڵاتانی دیکه‌ش ده‌که‌وێت.
ئه‌وه له کاتێکدایه یه‌نس ستۆلتبرگ ئه‌مینداری گشتیی په‌یمانیی ناتۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی تهمووز ڕایگه‌یاند: نوێنه‌رانی نوێی ناتۆ له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاهێنان به هێزه عێراقییه‌کان به مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ عێراق.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران