مرال دانیش بشتاش بوو بە کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا بە شێوی ڕەسمی پاڵێوراوی حیزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ناساند.
ئایهان بیگلەن لە وتەکانیدا ڕایگەیاندووە: لە ڕوانگەی ئێمەوە یاسا دانیان لە پەرلەمانی تورکیا و بەڕێوەبردنی پەرلەمان زۆر گرینگە. تورکیا لە قۆناخی نوێدا و لە سیستەمی بەڕێوەبەریی نوێدا هەوڵێکی بێ بڕانەوە بۆ بێ بایەخ کردنی ڕۆڵی پەرلەمان دەدات کە ئەو پرسە زیاتر لە پێشوو هەستی پێدەکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دروست کردنی هاوسەنگی هەوڵی جیدی دەدات، ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەڵ سێ نوێنەری دیکە دۆسیەی مرال دانیش بشتاش-مان ڕادەستی پەرلەمان کرد بۆ کاندیدی حیزبی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژادرنی سەرۆکی پەرلەماندا، هیوادارین ببێتە خەیر و بەرەکەت بۆ وڵاتمان.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران