به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن به ئه‌ردۆغان؛
حوکمی زیندان بۆ 4 خوێندکاری تورکیا ده‌رکرا
به‌شی تورکیا- 4 خوێندکاری زانکۆی ته‌کنیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی تورکیا که به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ستگیر کرابوون بۆ دادگه گوازرانه‌وه و له‌سه‌ر حوکمی دادستێنی دۆسیه‌که حوکمی زیندانیان بۆ ده‌رچوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 4 خوێندکاری زانکۆی ته‌کنیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی تورکیا که به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ستگیر کرابوون له‌لایه‌ن دادستێنه‌وه به زیندان مه‌حکووم کران.
شایانی باسه؛ هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر خانووی 4 خوێندکاری زانکۆی ته‌کنیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که له ڕێوڕه‌سمی خه‌ریج بوون له زانکۆ لافیته‌یێکی ڕه‌خنه‌گرانه له ئه‌ردۆغانیان نمایش کردبوو و ئه‌و 4 خوێندکاره و خاوه‌نی ماڵه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد و بۆ ناوه‌ندی پۆلیس گوازرانه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران