خبر 2018-07-08 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ترابلوس، عەفرین و ئیدلیب هێرش کرایە سەر بنکەکانی سوپای ئازاد

بەشی سووریا- ماوەی دوو ڕۆژە بنکەکانی سوپای ئازاد لە عەفرین و ئیدلیب و ترابلوس دەکرێنە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایدەگەیێنن بنکە و بارەگاکانی سوپای ئازادی سووریا، کە لە لایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن ماوەی دوو ڕۆژە کراوەتە ئامانج.

هەواڵەکان لە ئیدلیب باس لەوە دەکەن کە ئۆتۆمبێلێکی بومب ڕێژکراو تەقێنداروەتەوە بە بنکەکانی سوپای ئازاد و هێشتا دەرنەکەوتووە کە لە لایەن چ کەسانێکەوە ئەو هێرشە ئەنجام دراوە.

ڕۆژی ڕابردووش لە عەفرین فڕۆکەیێکی بێ فڕۆکەوان کە دیار نییە لە لایەن چ گرووپ یا کەسانێکەوە کونترۆڵ دەکرا هێرشی کردە سەر بارەگاکانی سوپای ئازادی سووریا.

ئەو زانیارییانە لە ترابلوس وەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن کە هێرشێکی هاوشێوەی ئیدلیب کراوەتە سەر بنکەکانی سوپای ئازاد و ئوتۆتۆمێلێکی بومب ڕێژکراو تەقێندراوە بە بنکەیێکی هێزەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریا.

سەرچاوە: زەڕنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.