باره‌گای هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له ده‌یره‌زوور کرایه ئامانج و ١٨ که‌س کوژران
به‌شی سووریا- له ته‌قینه‌وه‌یێکدا له به‌رده‌م باره‌گایێکی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له شارۆچکه‌ی به‌سیڕه له پارێزگای ده‌یره‌زووری سووریا ١٨ که‌س کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاندوووه: ته‌قینه‌وه‌که له ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوه‌وه ئه‌نجام دراوه و به‌و هۆیه‌وه سه‌رکرده‌یێکی هه‌سه‌ده و ١٠ ئه‌ندامی کوژراون، له‌گه‌ڵ ٧ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی که یه‌کێکیان منداڵه.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتوووه به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له سووریا ئه‌نجام ده‌درێت داعش به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران