ئەگەری هەیە شەڕی دژ بە پەکەکە و یەپەگە بخرێتە ئەستۆی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی نەتەوە پەرەست یا مەهەپە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هاوپەیمانێتی پێکهێنا و پارتەکەی لە پەرلەماندا زۆرینە بەدەست هێنا. ژمارەیێک لە شرۆڤەکارن لەو باوڕەدان ئەردۆغان لەبەرامبەردا چەند پۆستی گرینگی کابینە دەداتە ئەو حیزبە.
گۆڤاری دیپلۆماتیکی کوریر کە لە ئەمریکادا بڵاو دەبێتەوە لە لێکدانەوەیێکی پاش هەڵبژاردنەکانی تورکیا و داواکارییەکانی پارتی نەوتەوە پەرەست لە ئەردۆغان نووسی: مەهەپە کە هەڵویستێکی توندی دژ بە کوردەکان هەیە بەنیازە دوو وەزارەتخانەی بەرگری و ناوخۆی تورکیا بەدەستەوە بگرێت.
ئەو گۆڤارە دەشنووسێت، ئەگەر پارتی نەتەوە پەرەست کونترۆڵی دوو وەزارەتخانەی ناوخۆ و بەرگریی تورکیا بەدەستەوە بگرێت لە گەشبینانەترین دۆخدا هێرشەکان بۆ سەر یەپەگە و پەکەکە بە شێوازی ئێستای خۆی دەمێنێتەوە.
گۆڤارەکە هۆشداری دەدات بە ئاوڕدانەوە لە هەڵویستی مەهەپە هەمبەر کوردەکان، ئەگەر ئەو دوو وەزارەتخانە کونترۆڵ بکات ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژ بە کوردەکان چڕ دەبێتەوە و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا دەست بە شەڕێکی بێ بڕانەوە دەکەن دژ بە کوردەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران