خبر 2018-07-05 10:33 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج:

هیچ هێزێکی سه‌ر به‌ YPG له‌ شاری مه‌نبه‌جدا نییه‌

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ده‌ڵێت: هیچ هێزێکی سه‌ر به‌ YPG له‌ ناو شاری مه‌نبه‌جدا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌لیل بۆزی فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج سه‌ر به‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ دۆخی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌ مه‌نبه‌ج ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج له‌ داعش هێزه‌کانی YPG بۆ پشتیوانی له‌ ئێمه‌ بۆ ئێره‌ هاتبوون و دوای ئه‌وه‌ی که‌ مه‌نبه‌ج له‌ بنده‌ست داعش ئازاد کرا ئه‌وانیش له‌ مه‌نبه‌ج چوونه‌ده‌ره‌وه‌. یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌ مه‌به‌ستی مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی به‌ هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕاوێژکارانی خۆیانیان له‌م شاره‌دا جێگیر کردبوو.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ڕاگه‌یاندنی واده‌ی به‌جێهێشتنی مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن ڕاوێژکارانی YPG به‌ بۆنه‌ی ئه‌منییه‌وه‌ مومکین نییه‌ و وتیشی: ئه‌و ڕاوێژکارانه‌ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازیی به‌ هێزه‌کانی ئێمه‌ ده‌ده‌ن. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر YPG له‌ به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا ڕاوێژکارانی خۆی له‌ مه‌نبه‌ج کشایه‌وه‌. به‌ کشانه‌وه‌ی 12 ڕاوێژکاری YPG له‌ مه‌نبه‌ج چیتر هێزێکی YPG له‌ مه‌نبه‌جدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.