خبر 2018-07-04 10:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورد بە دوو هاوپەیمانی دەچێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وتوویەتی دوو حیزبی سەرەکیی پارتی و یەکێتی بە یەک هاوپەیمانی و دیکەی حیزبە کوردستانییەکانیش بە یەک هاوپەیمانیی جیاواز دەچنە بەغدا.

کوردپرێس:

زانا سەعید بە مەڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی وتووە زیندوو کردنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی تەنها لە نێوان دوو حیزبی سەرەکیی کوردستان واتا پارتی و یەکێتی پێکدێت و دیکەی حیزبە کوردستانییەکان تەڤڵی ئەو هاوپەیمانێتییە نابن.

زانا سەعید وتیشی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان بڕیارە ئیئتیلافێکی گەورەی کوردستانی پێکبێنن و ئەو ئیئتیلافە 11 کورسیی پەرلەمانی دەبێت و لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراقدا بەشداری دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.