وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق:
حكوومەتی ئێستای عێراق سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعد حەدیسی وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەتی دەكاتەوە حكوومەتی ئێستا كار راییكەر بێت و ئاشكرای دەكات كە سەرجەم دەسەڵاتەكانی پێشووی هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەدیسی ڕاشیگەیاند: حكوومەتی ئێستا كاربەڕێكەر نییە، حكوومەتێكی تەواوە و سەرجەم دەسەڵاتەكانی پێشووی هەیە، كە دەستوور بۆی دیاری كردووە.
ناوبراو وتیشی: تەنها لە دوو حاڵەتدا حكوومەت كاربەڕێكەرە، ئەوانیش وەرگرتنی متمانە لێی، هەروەها كاتێک لەسەر داوای پەرلەمانتاران و سەرۆک وەزیران و سەرۆک كۆمار بەیەكەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، ئەو دوو ئەگەرەش ڕووی نەداوە، بۆیە حكوومەتی ئێستا نابێتە كاربەڕێكەر.
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، ڕوونیشی كردەوە: حكوومەت سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەربازی و ئەمنی و بەرگری و سیاسی و ئابووری و دبلۆماسی و دەسەڵاتەكانی تری هەیە، تاكە شتێک كە حكوومەت ناتوانێت بیكات، ناردنی پرۆژە یاسایە بۆ پەرلەمان، چوونكە پەرلەمان بوونی نەماوە.
سەرچاوە: الغدپرس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران