خبر 2018-07-03 12:21 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مان له‌ که‌رکووک ده‌ست پێده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: بڕیاروایه‌ له‌مڕۆوه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی که‌رکووک له‌ شاری به‌غدا ده‌ست پێبکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتی له‌ لێدوانێکدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ته‌مووز ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌رکووک به ‌ده‌ستی له ‌شاری به‌غدا به‌ چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان ده‌ست پێبکات به‌ڵام ژماره‌یێک له ‌سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌ستکاری کراوه‌ و ھه‌ر ده‌ستکارییێکیش کرابێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان نابێت."

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات تورکمانه‌کان له‌ ھه‌ڵوێستێکی پێشتریان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه‌ که‌ پێشتر سوور بوون له‌سه‌ر بژاردنه‌وه ‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌و پێیه‌ی پێشتر ژماره‌یێکی زۆر له ‌ده‌نگه‌کانیان له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بۆ زیاد کراوه ‌و ته‌زویرێکی زۆریان بۆ کراوه‌".

یاسین عیزه‌دین ده‌شڵێت: "ئه‌و پیلانانه‌ی پێشتر به‌رامبه‌ر به ‌ئه‌نجامه‌کان کراوه‌ به ‌تایبه‌تیش ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی ھیچ کاریگه‌ری نابێت و ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتی تانه‌مان له‌سه‌ر سندوقه‌کان داوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ھیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌کان نابێت".

به‌رپرسه‌که‌ی یه‌کێتیی ئه‌وه‌شی وت: "پرۆسه‌ی بژاردنه‌وه ‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ته‌نھا له‌و سندوقانه‌یه‌ که‌ تانه‌ی لێدراوه‌ و تانه‌کانیش له ‌سندوقی 7 پارێزگا دراوه‌ و که‌رکووکیش یه‌کێک بوووه‌ له‌و پارێزگایانه‌ که‌ تانه‌ی له‌سه‌ر بوووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.