سه‌رکرده‌یێکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ:
ته‌زویرچییانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکووک هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ته‌زویرچییانی هه‌ڵبژاردن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی 1ی ته‌مووزی کۆگای سندۆقی ده‌نگدانی که‌رکووک هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ڕه‌ئووف به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ته‌زویرچییانی هه‌ڵبژاردن له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی که‌رکووک سوود ده‌بن و ئه‌و ته‌قینه‌وه به ئامانجی له‌ناوبردنی ڕاستییه‌کان و شان خاڵی کردن له به‌رپرسیارێتییه یاسایییه‌کان ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو داوا له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات که هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یێنێت له‌سه‌ر دووپات بوونه‌وه‌ی هێرش‌کردنه سه‌ر کۆگای ده‌نگدان چ له ڕێگای سووتاندن یان ته‌قاندنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران