خبر 2018-06-28 12:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندم پەڕلەمانێکی کۆمەڵ:

دۆخەکەی هەرێمی کوردستان مژدەی دڵخۆشکەری هاوپەیمانیی یەکڕیزی پێ نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانێکدا وتوویەتی: دۆخەکەی هەرێمی کوردستان مژدەی دڵخۆشکەری هاوپەیمانیی یەکڕیزی پێ نییە.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی "العربی الجدید" لە زاری زانا سەعید ڕوستاییەوە نووسیویەتی دۆخەکەی هەرێمی کوردستان ئەوە نییە کە موژدەی هاوپەیمانییێکی یەکڕێز ببەخشێت و ئەگەر هاوپەیمانیی نێوان حیزبە کوردستانییەکان پێک بهێنرێت دوو حاڵەتی دەبێت: یەکیان هاوپەیمانیی نێوان دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان واتا پ1ارتی و یەکێتی دەبێت و ئەوی تریشیان هاوپەیمانیی نێوان چوار لایەنە ناڕازییەکە واتا گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی.

زانا سەعید جەختیشی کردەوە ئەگەر پا ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان ژمارەی کورسیی لایەنەکان گۆڕانی بەسەردا بێت ئەوا پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانی چاوەڕوان دەکرێت بەڵام ئێستا زووە بۆ ئەوەی قسە لە سەر هاوپەیمانیی کوردستانی بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ژمارەیێک لە قەبارە سیاسییەکانی عێراقیش کاتی بەش کردنی پۆستەکانی دەسەڵات لە ژمارەیێک لە هاوپەیمانێتییەکان دەکشێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.