خبر 2018-06-28 11:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی فراکسیۆنی بەدر لە پەڕلەمانی عێراق:

درێژکردنەوەی ویلایەتی پەڕلەمانی عێراق پێچەوانەی دەستوورە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق لە لێدوانێکدا وتوویەتی درێژکردنەوەی ویلاەیتی پەڕلەمانی عێراق پێچەوانەی دەستوورە و هیچ خاڵێکی دەستووری لەو بارەیەوە نییە کە ڕێگەی بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان کردبێت.

کوردپرێس:

کەناڵی تەلەڤزیۆنی "الغدیر"ی عێراق لە زاری حەنی قەدۆ ئەندامی فراکسیۆنی بەدر پەڕلەمانی عێراقەوە لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە: هەردوو هاوپەیمانیی بەدر و فەتح دژی درێژکردنەوەی ویلایەتی ئەم خولەی پەڕلەمانی عێراقن چوونکە ئەو دیاردەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لە خولەکانی داهاتووی پەڕلەماندا ماوەی سنورداری دەستووریی تەمەنی پەڕلەمان بەهەند وەرنەگیرێت.

قەدۆ گوتیشی هەندێک لایەن داوایان کردووە تا ئەو کاتەی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کۆتاییی پێدێت تەمەنی پەڕەلمان درێژ بکرێتەوە بەڵام باشترین بژاردە بۆ پێداچوونەوە بە دەستووری عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە دەستوورییەکان پەڕلەمان و دەوڵەتی فیدراڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.