ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح:
ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یه‌وێت ته‌ڤلی هاوپه‌یمانێتیی سائیروون، فه‌تح و نه‌سر ببێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح باس له هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌کات بۆ ته‌ڤل بوون به هاوپه‌یمانێتیی سائیروون، فه‌تح و نه‌سر به ئامانجی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان له عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن شاکر له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێستاکه هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه بۆ ته‌ڤل بوون به هاوپه‌یمانێتیی سائیروون، فه‌تح و نه‌سر.
ناوبراو وتیشی: هێشتاکه قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕکابه‌ریی نێوان عه‌بادی و عامری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق زوووه.
حه‌سه‌ن شاکر گوتی: هاوپه‌یمانیی سه‌در، عه‌بادی و عامری به ڕووی تێکڕای حیزبه سیاسییه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن کراوه‌یه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان و دواتر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران