خبر 2018-06-25 11:52 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورد خۆبه‌خشانه‌ مه‌نبه‌ج چۆڵ ده‌کات

به‌شی جیهان- سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌ری کوردی سووریا له‌ ئه‌مریکا ده‌ڵێت: کورده‌کان نایانه‌وێت به‌ به‌رخۆدان له‌ به‌رانبه‌ر ڕاده‌ست کردنی مه‌نبه‌ج به‌ هێزه‌کانی لایه‌نگری تورکیا ئه‌و شاره‌ بکه‌نه‌ عه‌فرینێکی دیکه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 21 ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شاری مه‌نبه‌جی سووریا ڕێککه‌وتن چوونکه‌ تورکیا نایه‌وێت کورد کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌ و دیکه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت. ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئه‌ندامی ناتۆش له‌سه‌ر کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریاش ڕێککه‌وتوون.

کورده‌کانی سووریا نیگه‌رانیی خۆیانیان له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا ڕاگه‌یاندوووه‌ و به‌ شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانیان له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و شاره‌ و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان له‌ ڕۆژئاوای فورات نیشان داوه‌.

سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌ری کورده‌کانی سووریا له‌ ئه‌مریکا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌ ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج ده‌ربڕیوه‌ و به‌ په‌یمانگای نه‌شناڵ ئینترستی وتوووه‌: ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ته‌نیا له‌ نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ئه‌نجام دراوه‌ و هیچ نوێنه‌رێکی کورد و عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێیدا ئاماده‌ نه‌بوون.

ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی کورد له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ مه‌نبه‌ج باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ناچارن ئه‌و بابه‌ته‌ قبووڵ بکه‌ن چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو کورده‌کان نایانه‌وێت به‌ به‌رخۆدان له‌ به‌رانبه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و شاره‌ مه‌نبه‌جیش چاره‌نووسی عه‌فرینی به‌دواوه‌ بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.