ئه‌ندامی ڕه‌وتی حیکمه:
ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیی نێوان سائیروون، فه‌تح و نه‌سر کارێکی به‌په‌له‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ڕه‌وتی حیکمه ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیی نێوان سائیروون، فه‌تح و نه‌سر به کارێکی به‌په‌له بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د له‌کاش به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: هاوپه‌یمانێتیی نێوان هاوپه‌یمانیی سائیروون به سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در، نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌تح به سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری کارێکی به‌په‌له‌یه که له هه‌لومه‌رجی ئێستادا سه‌رکه‌وتوو نابێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که هاوپه‌یمانیگه‌لێکی وا ده‌بێ پاش قبووڵ کردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵه‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی پێک بهێنرێت و گوتی: سه‌در، عه‌بادی و عامری پێش له ئه‌نجامدانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و ئه‌نجامه‌که‌ی له ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی نێوانیان په‌له‌یان کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران