ده‌ستووری عه‌بادی بۆ لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرییه‌کانی که‌رکووک
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستووری دا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه که له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیر کراون، لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا که له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوی کردۆته‌وه باسی له ده‌ستووری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه کرد که ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه له پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیر کراون.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه که ساڵی 2003 ده‌ستگیر کراون و له زیندانی هێزه‌کانی ئاسایش له پارێزگای که‌رکووکدان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوایان له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد بۆ ئاگادار بوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کان له چاره‌نووسی منداڵانیان ده‌ستووری لێکۆڵینه‌وه ده‌ربکات.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی هه‌واڵیی "روسیا الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران