ئێران ناڕه‌زایه‌تیی خۆی دژ به ئیدعای سعوودییه‌کان ده‌رده‌بڕێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه غوڵامعه‌لی خوشڕوو له نامه‌یێکدا ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران به چڕی ئیدعا و تۆمه‌تی بێ بنه‌مای کاربه‌ده‌ستانی سعوودی دژ به ئێران ئیدانه ده‌کات و به وته‌گه‌لێکی هانده‌ر و شڵه‌ژێنه‌ریان ده‌زانێت که دژ به بڕگه‌ی 4 له ماده‌ی 2ی مانیفێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی زه‌بر.
له درێژه‌ی نامه‌که‌دا هاتووه: ئه‌م وته هانده‌رانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سعوودی ئامانجیان دوورخستنه‌وه‌ی بیری گشتی له جینایه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له وڵاتی یه‌مه‌نه و به هیچ شێوه‌یێک نابێته هۆی لاچوونی ئه‌رکی نێونه‌ته‌وه‌ییی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به جینایه‌ته جه‌نگییه‌کانی له یه‌مه‌ن و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته.
خوشڕوو زیادیش ده‌کات: به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی ئه‌مدواییه‌ی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بستان بۆ داخستنی هه‌موو ڕێگاکانی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا به‌ره‌و یه‌مه‌ن و به بۆنه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی وه‌با، کاره‌ساتی مرۆیی له‌و وڵاته هه‌ر دێت و به‌ره‌و خراپه ده‌چێت و کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێ عه‌ره‌بستان به به‌رپرسی ئه‌م دۆخه بزانێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: پاش دوو ساڵ ڕه‌شکوژی و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێ‌تاوان، ده‌وڵه‌تی سعوودی و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن که کێشه‌ی یه‌مه‌ن چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی نییه. کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه باسی له‌وه کردووه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی یه‌مه‌ن ته‌نیا له ڕێگای سیاسی و به‌شداریی هه‌موو گرووپه‌کانی ئه‌و وڵاته و گفتوگۆی یه‌مه‌نی- یه‌مه‌نی مسۆگه‌ر ده‌کرێت.
باڵوێز و نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاشکراشی کرد: ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری ئاشتی و سه‌قامگرتوویی له وڵاتانی ناوچه‌که‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایش و سه‌قامی تێکڕای دراوسێکانی به تایبه‌ت وڵاتانی که‌نداوی فارس ده‌بینێته‌وه.
خوشڕوو له نامه‌که‌یدا جه‌خت ده‌کاته‌وه: ئێران جارێکی دیکه‌ش داواکاری خۆڕاگری و عه‌قڵانییه‌ت له جیاتی هاندان و هه‌ڕه‌شه‌یه که ده‌توانێت ببێته هۆی شڵه‌ژانی زیاتری ناوچه‌که.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاند: عه‌ره‌بستانی سعوودی ده‌بێ پێبه‌ندی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی، ئامانج و بنه‌ماکانی مانیفێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت و خۆی دوور بگرێت له هه‌ڕه‌شه و زه‌بر دژ به دیکه‌ی وڵاتان و داواشی کرد ئه‌م نامه‌یه وه‌کوو به‌ڵگه‌ی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تۆمار و بڵاو بکرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران