خبر 2017-11-07 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
رێكخەری گشتیی گۆڕان:

بارزانی بەرپرسیاری ئەو شكستەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، مەسعوود بارزانی بەرپرسیاری ئەو شكستەیە چوونكە خۆی‌ بەرپرسی‌ هێزە چەكدارەكان و بەرپرسی‌ دیپلۆماتیەت بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند، ئەم بارودۆخەی‌ كە هاتە پێشەوە مەسعوود بارزانی تەحەمولی‌ سەرەكی‌ ئەو شكستە دەكات و خۆی لێی‌ بەرپرسیارە بەتایبەت كە خۆی‌ بەرپرسی‌ هێزە چەكدارەكان و بەرپرسی‌ دیپلۆماتی بووە.

سەید عەلی دەشڵێت: پارتی‌ و یەكێتی‌ ئەم شكستەیان هێناوە بەسەر هەرێمدا لە ئەنجامی 25 ساڵ‌ حوكمڕانی،‌ ئەو حزبانەشی‌ كە لەگەڵیان بوون و ئەو ئەنجومەنەی دروستیشیان كرد بە ناوی‌ ئەنجومەنی‌ ریفراندۆمەوە لەم شكستە بەرپرسن.

ناوبراو ئاماژەشی كردووە، ئەگەر ئەوەی ئێمە وەک گۆڕان داوای دەكەین، بژاردەی‌ ترمان لە بەردەستدایە و رێگەی‌ تر دەگرینە بەر.

رێكخەری گشتیی گۆڕان راشی گەیاندووە، حكوومەتی‌ هەرێمی‌ ئێستا بەم حاڵەوە بچێتە گفتوگۆشەوە لەگەڵ‌ حكوومەتی‌ ئیتیحادی‌ ‌ بە چاوێكی‌ شكاو و شكستەوە سەیریان دەكەن و گوێ‌ لە داخوازییەكانیان ناگرن.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.