ڕێبه‌ری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق:
ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ناوچه‌ی داگیرکراون
به‌شی عێراق هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌ری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق وتی: ئه‌و ناوچانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانه و له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانه، له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له عێراق به ناوچه‌ی داگیرکراو به ئه‌ژمار دێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قه‌یس خزعه‌لی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕوو له مسعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له عێراق، هه‌رێم به وڵاتێک به ئه‌ژمار دێت که‌واته به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ناوچانه‌ی که ئێستاکه له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانه به ناوچه‌ی داگیرکا‌ر به ئه‌ژمار دێت و له‌م ئه‌گه‌ره‌دا هیچ یه‌ک له هاووڵاتییانی عێراق، ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م بابه‌ته قبووڵ ناکه‌ن."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئێسکای پرس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران