عەممار حەکیم بەم زووانە سەردانی سعوودیە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ڕەوتی "الحکمە الوطنی" باسی دیداری بەم زووانەی عەمار حەکیم سەرۆکی ئەو ڕەوتە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیەی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد ئەبوو کلەل بە بەشی عەرەبیی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕاگەیاند: سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی "الحکمە الوطنی" لە داهاتوویێکی نزیکدا بە بانگهێشتی فەرمیی سعوودیە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەبوو کلەل وتیشی: پێوەندییێکی باش لە نێوان ڕەوتی "الحکمە الوطنی" و سعوودیەدا هەیە و ئەو ڕەوتە بە سووری پاڵپشتیی نزیک کردنەوە پێوەندییەکانی نێوان سعوودیە و عێراق دەکات و هەموو توانای خۆیشی بەکار دەهێنێت بۆ نزیک کردنەوەی ئەو پێوەندییە.
ناوبراو زیادی کرد: سعوودیە وڵاتێکی گەورەیە کە لە پێناو جێگیر کردنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی داکۆکی دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران