ڕۆڵی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌ختی کرده سه‌ر به‌شداری نه‌کردنی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه له باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک که به‌مزووانه ئه‌نجام ده‌بێت و وتی: ئه‌م هێزانه له ئۆپه‌راسیۆنی ئاماژه‌پێکراودا ته‌نیا ڕۆڵی پشتیوانیان ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"دا ڕایگه‌یاند: به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان هێزه عێراقییه‌کان و پێشمه‌رگه، هێزی عێراقی له ڕێگای خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه له پارێزگای که‌رکووک پێشڕه‌وی ده‌که‌ن به‌ڵام پێشمه‌رگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدار نابێت و ته‌نها پشتیوانی له هێزی عێراقی ده‌کات.
سوورچی زیادی کرد: به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان هێزی عێراقی و پێشمه‌رگه تا ئه‌م کاته ئیزن به حه‌شدی شه‌عبی نادرێت له میحوه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌وه بۆ به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه تێپه‌ڕن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران