هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا به‌مزووانه سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌ییی داعش له ڕه‌قه کۆنتڕۆڵ ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌لال سه‌لۆ وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا به هه‌واڵده‌ریی "فه‌ڕه‌نسا"ی وتووه: هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به سوپای دیموکراتیک توانیویانه به‌شی کۆنی شاری ڕه‌قه له سووریا به ته‌واوه‌تی له بنده‌ست داعش ده‌ربهێنن.
ناوبراو زیادی کرد: هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیک له نزیک سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی و ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی داعش جێگیر کراون.
مسته‌فا باڵی وته‌بێژێکی دیکه‌ی سوپای دیموکراتیکیش وتی: هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیک سه‌ره‌ڕای ڕزگارکردنه‌وه‌ی به‌شی کۆنی شاری ڕه‌قه به‌شێکی نوێی شاره‌که‌شیان کۆنتڕۆڵ کردووه‌ته‌وه. ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه خه‌ڵاتێکه بۆ خه‌ڵکی و گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتیش ڕزگارکردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تیی شاری ڕه‌قه ده‌بێت.
ته‌لال سه‌لۆ باسی کاتی ئازاد کردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ی نه‌کرد و وتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌که به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی داڕێژراو ده‌چێته پێشێ. ئازادکردنه‌وه‌ی به‌شی کۆنی شاری ڕه‌قه کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر وره‌ی داعش بووه و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعشدا له ڕه‌قه هیچ گومانی تێدا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران