نووسینگه‌ی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی-هونه‌ریی ڤه‌ژین له مه‌ریوان سووتا
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/کوردی- پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20ی گه‌لاوێژ نووسینگه‌ی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی-هونه‌ریی ڤه‌ژین له مه‌ریوان ئاگری تێبه‌ربوو و تا ئێستاش هۆکاره‌که‌ی نادیاره.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێشتاکه هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که ئاشکرا نه‌بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره له ڕووداوێکی سه‌رسووڕهێنه‌ردا نووسینگه‌که ئاگری تێبه‌ربووه و خه‌ساری زۆر له نووسینگه‌ی ئه‌و بنکه فه‌رهه‌نگییه که‌وتووه.
ڤه‌ژین بنکه‌یێکی فه‌رهه‌نگی-هونه‌ریی هه‌ره چالاکی شاری مه‌ریوانه و له باری به‌ڕێوه‌بردنی فێرکاریی زمانی کوردی و هه‌روه‌هاش به‌رنامه‌ی جۆربه‌جۆری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری به بۆنه جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه له شاری مه‌ریوان چالاکی ده‌نوێنێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران