لە ژێر هیچ گوشارێکدا ریفراندۆم دوا ناخرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی راوێژکاری مەسعوود بارزانی له پهڕهی تایبهتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، بارزانی لە بەرامبەر داواکاریی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دواخستنی ریفراندۆم بە ڕوونی رای­گەیاندووە کە بەدیل و گەرەنتی ئەمریکا بۆ مافی چارەنووسی گەلی کوردستان چییە.
هێمن هەورامی دهڵێت، “هەر کەس و وڵات و لایەنێک داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات ئەگەر نەتوانێ بەدیلی باشتر لە ڕیفراندۆم و گەرەنتی بدات بۆ سەربەخۆییی کوردستان، ئەوا لە ژێر هیچ گوشار و داخوازییێکدا ریفراندۆم دوا ناخرێت.”
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئێوارەی پێنجشەممە ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیی بە بارزانییەوە کردووە و داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی کردووه.
وهک له ههواڵهکهدا ئاماژهی بۆ کراوه، له وهڵامی داخوازییهکهی تیلەرسۆندا مهسعوود بارزانی رای­گهیاندووه، “لە بەرانبەر دواخستنی ڕیفراندۆم چ زەمانەتێک و چ بەدیلێک هەیە بۆ ئاییندە و دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کوردستان؟.”
سەرچاوە: ئاوێنە
بۆچوونی بەکارهێنەران