فه‌رمانده‌یێکی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق:
حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به‌شداری ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق وتی: به بۆنه‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تی و خۆجێیه‌کان، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری ناکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌واد ته‌لیباوی له به‌یاننامه‌یێکدا سه‌رسوڕمانی خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کانی عێراق له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستیی داعش ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی به بۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه و هه‌روه‌ها ناڕه‌زاییی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شداری ناکه‌ن.
ناوبراو جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی داعش ده‌بێت و ده‌ریبڕی: ده‌ستێوه‌ردانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و لکاندنیان به هه‌رێمی کوردستان هان ده‌دات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران