خبر 2026-09-28 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەرگی دڵتەزێنی ۱۱ کەس لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی کرماشان ـ تاران

۱۱ کەس لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسێکی هێڵی کرماشان ـ تاران لە ڕێگەی خێرای هەمەدان ـ ساڤەدا گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی کۆمەڵەی مانگی سوور، هەواڵی وەرگەڕانی پاسێکی هێڵی کرماشان ـ تارانی لە ڕێگەی خێرای هەمەدان ـ ساڤەدا ڕاگەیاند کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ۱۱ کەس و برینداربوونی ۲٤ کەسی تر.

کەبادی، جێگری ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردن لە ڕوونکردنەوەی وردەکاریی ڕووداوەکەدا زیادی کرد: لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە کیلۆمەتری ۳۰ی ڕێگەی خێرای هەمەدان ـ ساڤە بە ۳۵ سەرنشینەوە، ۲٤ کەس بریندار بوون و ۱۱ کەسیش لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە.

ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٤:٤٨ی بەرەبەیانی [۲۶ی ئەیلوولی ۲۰۲۶]، لە دوای بازگەی وەرگرتنی باجی سەرڕێی فیلمجەرد ڕووی داوە. ۳ لە گیانلەدەستداوان لەلایەن هێزەکانی مانگی سوورەوە لەناو پاسەکە دەرهێنراون و ٤ کەسیش بە شێوازی تەکنیکی ڕزگار کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.