خبر 2019-03-19 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات: 5 هەزار داعشی لە باغۆز خۆیان ڕادەست کردووە

بەشی سووریا- مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە کوردپرێسی وتووە لە باغۆز زیاتر لە 5 هەزار تیرۆریستی داعش خۆیان ڕادەستی ئەو هێزانە کردووە.

مستەفا بالی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بارەی دوایین ڕەوشی شەڕی دژ بە تیرۆر لە باغۆز بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: "لە نێو داعشییەکاندا خەڵکی مەدەنی هەن کە زۆرینەیان بنەماڵەی چەکدارانی داعشن و هەر ئەوەش بۆتە هۆکار بۆ خاوبوونەوەی ئوپەراسیۆنەکانی هێزی سووریای دیموکرات بەڵام بەوەشەوە تا ئەم کاتە زیاتر لە 5 هەزار چەکداری داعش خۆیان ڕادەستی هێزکانی ئێمە کردووە."

ناوبراو ئاشکراشی کرد: "ڕۆژی ڕابردوو چوار خۆکوژی داعش بەنیاز بوون لە هێزەکانی هەسەدە نزیک ببنەوە بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە کرانە ئامانج و تەقێنرانەوە."

مستەفا بالی نیگەرانیی لەبارەی زیادبوونی ژمارەی داعشە دیلەکان دەربڕی و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی دیلەکان زیاتر دەبێت و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی باغۆزەوە زیاتر لە 5 هەزار چەکداری داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئێمە کردووە. ئێمە وای بۆ دەچین کە هێشتا ژمارەیێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش لەگەڵ ژن و منداڵەکانیان لە تونێلەکاندا خۆیان شاردۆتەوە. ئێمە نیگەرانین لەوەی سڤیلەکان بکوژرێن بۆیە ئوپەراسیۆنی پاککردنەوەی دوایین خاڵەکانی باغۆز لە تیرۆریستان بە خاوی دەچێتە پێشەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.