خبر 2019-03-18 17:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دیداری بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فلاندەرزی ئەورووپا بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیداری بازرگانیی نێوان بازرگان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی فلاندەرز لە یەکێتیی ئەورووپا لە پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو.

کوردپرێس:

ئەمرۆ دووشەممە ١٨ی ئازاری ٢٠١٩، لە پارێزگای هەولێر دیداری بازرگانی نێوان بازرگان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی فلاندەرز لە یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە چوو و یەکێتیی وەبەرهێنان ئامادەی بوو، ١٦ بازرگان و وەبەرهێنەر لە وڵاتانی ئەورووپاوە هاتوونەتە هەرێم بۆ ئامادەبوونیان لەو دیدارەدا.

سەبارەت بەو دیدارە ئەسکەندەر محەمەد جێگری بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیی راگەیاند، ئەم دیدارە گفتوگۆکردنە لەسەر هەموو سێکتەرەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فلاندەرزی ئەورووپا کە نوێنەران و بازرگانانی ئەو هەرێمە لەم دیدارەدا ئامادەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەو کۆبونەوەیەدا باسی ئاڵوگۆری بازرگانی و ئامادەکردنی پرۆتۆکۆڵ لەو بارەیەوە دەکرێت، هەوڵ دەدرێت لە ئێستا بەدواوە کار بکرێت بۆ زیاتر ئەنجامدانی ئەم جۆرە دیدارانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.