لە سەر کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە 25 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا دادگایی ده‌كرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان, ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر كه‌یسی كیمیاییی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان چه‌ندین كه‌سایه‌تیی بیانی و كۆمپانیا دادگایی ده‌كرێن.
کوردپرێس:
ئه‌یاد كاكه‌یی, سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "27ی مانگ دانیشتنی دادگا هه‌یه، دووباره له‌سه‌ر پرسی ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له پرچهكردنی عێراق و دابینكردنی چه‌كی كیمیایی بۆ عێراق و لێدانی له كوردستان".
کاکەیی گوتیشی: "دادگاییه‌كه بۆ 25 كه‌سایه‌تیی بیانی و كۆمپانیایه كه ده‌ستیان هه‌بووه له بنیادنانی كارگه و هێنانی ماددەی كیمیایی بۆ عێراق كه له هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و بارزان به‌كار هاتوون و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه عێراق ده‌ستی نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و چه‌كانه."
ڕۆژی (16ی ٣) یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه, له‌و ڕۆژه‌دا حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد و ده‌ره‌نجام 5 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دا شه‌هید بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران