خبر 2019-03-17 14:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کۆبوونەوەی ئەمنیی نێوان ئێران و سووریا و عێراق بەڕێوە دەچێت؛

سەرۆک ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران گەیشتە سووریا

بەشی ئێران/ کوردی- شاندێکی سەربازیی ئێران بە سەرۆکایەتیی فەریق محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران گەیشتە دیمەشق ئەوە بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی سێ قۆڵیی هێزەچەکدارەکانی ئێران و عێراق و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەریق محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران سەرۆکایەتیی ئەو شاندە سەربازییەی ئێران دەکات کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی سێ قۆڵیی هێزی سەربازیی ئێران و عێراق و سووریا بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی تیرۆر لە دیمەشقی پێتەختی وڵاتی سووریا بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا فەریق باقری سەردانی بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا بکات و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لەو وڵاتەدا بەسەر بکاتەوە.

هەروەهاش بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی فەریق باقری بەشداری کردن لە دانیشتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان ئێران و عێراق و سووریایە ئەوەش بە مەبەستی پێشخستنی هاوکاریی سەربازی و ئەمنیی زیاتر لە نێوان هەر سێ وڵات بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.