مەسعوود بارزانی و مستەفا کازمی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە.
کوردپرێس: بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەمڕۆ دووشەممە 14/3/2022، لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و کازمیدا، دوا پێشهاتەکان و دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
شایانی باسە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران