سیاسەتوانێکی کورد: تورکیا دەیەوێت کۆتایی بە قەندیل و هێزى کوردی بێنێت
کوردپرێس:
ئەبووبەکر کاروان، نووسەر و سیاسەتمەدار، نیگەرانی خۆی لەسەر یەكنەبوونی كورد دەبڕی و بە ڕۆژنیوزی وت: کوردستان بەدەست دابەشبوونی حزب و زۆنی حزبیەوە دەناڵێنێت، تاوەکو ئێستا کوردستانێکی یەکگرتوومان نیە، تاوەکو ئێستا دامەزروایەکمان نییە نوێنەرایەتیی هەموو کوردستان بکات، بۆ ئەوەی یەک دەنگ و یەک بڕیار و یەك هەڵوێستبین، بەرامبەر وڵاتانی دەرەوە و بێگانەكان.
کاروانی، بە گرنگی زانی، سیاسەتێکی فەرمیی هەبێت، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پارچەکانی تری کوردستان و هێزە کوردییەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان یەک دەنگ بن لەگەڵ هەموو پارچەکانی تر بەرامبەر بە سیاسەتی دەرەکیی، تاوەکو وڵاتانی درواسی دەست نەخەنە ناو خاکی کوردستان.
ئەو سیاسەتمەدارە وتیشی: تورکیا تەنها بە شێوەی کلتوریی دانی بە مافەکانی کورد ناوە، گەر نا تورکەکان دان بە مافەکانی کورد لە باکووری کوردستان دانانێن، هەموو مافێکی کوردی زەوت کردووە لە باکوور، تورکیا دانی بە کێشەکانی کورد نە داوە، هەوڵی بۆکێشەکانی کورد نەداوە تا بەشێوەیەکی سیاسی چارەسەی کێشەکان بکات.
لەبارەی داگیركارییەكانی توركیاوە باسی لەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا ئامانجەکانی ڕوونە دەیەوێت کۆتایی بەهێزە کوردیەکان و بەتایبەتی پەکەکە بهێنێیت، هەرەوەها داگیرکردنی رناوچەکانی کوردستان و داگیرکردنی قەندیلی کردووەتە ئامانج، تورکیا دەیەوێت کوردستان لەژێر هەژموون ڕکێفێ داگیرکەری خۆی بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران