خبر 2022-10-17 09:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبێ ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق؛ لەتیف ڕەشید، وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکاربوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە 17-10-2022 لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە وتاری دەستبەکاربوونیدا ڕایگەیاند: "بەڵێن دەدەم پابەندی دەستوور بم و سەروەریی عێراق بپارێزم و پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان دەدەین".

ناوبراو وتیشی، "هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و هیوادارم بەزووترین کات حکوومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت".

ئەوەی کە جێی ئاماژەبوو و کاردانەوەی لێکەوتەوە، لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف ڕەشیددا، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ئامادە نەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.