خبر
2022-05-22 08:22
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی کۆ دەبنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ له باره‌ی ڕه‌وشی ھه‌رێم و عێراق تاوتوێ بکەن.
هەروەها بڕیاریشه دواتر نێچیرڤان بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین به‌ھادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبێته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران